بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موجتەبا ئەمانی باڵوێزی ئێران لە لوبنان، ڕۆژی هەینی سەبارەت بە ئاگربڕی نێوان لوبنان و ئیسرائیل وتی: ئێمە هیچکات نەمانبینیوە کە لوبنان کەسێک بنێرێتە ئەمریکا تا داوا لە ئەمریکییەکان بکات ئیسرائیل هان بدات بۆ ئاگربڕ. حزبوڵڵا داوای ئاگربڕی نەکردووە و بەهێزەوە خەریکی بەڕێوەبەرایەتی شەڕ بووە.
ئەمانی سەبارەت بە کاریگەری ئاگربڕی لوبنان لە سەر ئاگربڕ لە غەززە وتی: بە پێی قسەکانی ترامپ لەسەر پێداویستی کۆتایی هاتنی شەڕ وادیارە کە گۆڕانکاری نوێ لە پێشەوەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە گرووپە تیرۆریستتەکان لە سووریا پێیان وابوو کە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەوە بەرخۆدان و حزبوڵڵا لاواز بووەتەوە درێژەی دا: ئێمە هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان دەبینین. لە چەند ساڵ دواییدا ئەمریکا چەکی نوێی داوەتە ئەو گرووپانە و سنوورەکان تورکیاش کراوە بووە بۆیان. ئێستا ئەرتەشی سووریا بە شێوەی راستەوخۆ لە گەڵیان شەڕ دەکات و تا ڕادەیەکیش سەرکەوتوو بووە.
دیپلۆماتی ئێرانی ڕایگەیاند: ئەگەر ئەوان پێیان وایە کە دەتوانن لە حەلەب ڕووداوەکانی دەیەی 90 ی هەتاوی دووپات بکەنەوە، هەڵە دەکەن. دەوڵەتی سووریا ئێستا بەهیزترە و ڕووسیا زۆر قایم بەرگری لە سووریا دەکات. بەرخۆدان و ئێرانیس پاڵپشتی لە دەوڵەت و سووریا دەکەن.