بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، ڕایگەیاند: سەردار سەرتیپ دووی پاسدار کیومەرس(هاشم) پوور هاشمی ناسراو بە حاج هاشم، لە پارێزەرانی حەرەم و ڕاوێژکارانی باڵای سەربازیی سپا لە سووریادا لە هێرشی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی تەکفیری-زایۆنی لە هاوێری حەلەبدا شەهید بوو.
بە گوێرەی بەیاننامەی سپا، سەردار حاج هاشم لە ئەنجامی هێرشی ڕۆژی ڕابردووی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بۆ سەر ئەرتەشی سووریا لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەدا شەهید بووە.