وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دیداری دانوستانکارانی ئێرانی و ئەورووپی لە ژێنێڤ لە ڕۆژی هەینی لە ڕاستیدا کۆبوونەوەیەکی گەردەلوولی هزرییە تا ببینین ئایا بەڕاستی ڕێگایەک بۆ چوونە دەرەوە لە دۆخی ئێستا هەیە یان نا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە ڕەوتی سەفەر بۆ پورگالیا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ئەگەر ڕۆژاوا هەڕەشەکان بۆ گەمارۆدانی ئێران درێژە بدات، لەوانەیە پرسی ئەتۆمی لە ناوخۆی ئێران بەرەو کۆنترۆڵی تەواو ببات.

ناوبراو وتی: ئێران پێشتریش توانایی و زانستی چێ کردنی چەکی ئەتۆمی هەبوو، بەڵام ئەو پرسە بەشێک لە ستراتیژی ئاسایشی ئەو وڵاتە پێک نایەت.

وەزیری دەرەوە زیادی کرد: هاوکاری ئێران لەگەڵ ڕۆژاوا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی مسۆگەر نەکراوە. لە ئێران ئەو باسە لە ئارادایە کە ئێمە هەر کارێک کە ڕۆژاوا ویستی ئەنجاممان دا بەڵام کاتێک کە سەرەی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان گەییشت ئەوان کارێکیان نەکرد.

ناوبراو وتیشی ئەگەر سنەپ بەک ڕوو بدات پێم وابێت هەمووان دەزانن کە ئێمە ڕێگایەکی هەڵە ڕۆشتووین، کەواتە ئەبێ ڕێگاکەمان بگۆڕین. لەسەر ئەو باوەڕەم کە ئەگەر سنەپ بەک ڕوو بدات لەگەڵ قەیران بەرەوڕوو دەبینەوە.

عێراقچی وتیشی: دیداری دانوستانکارانی ئێران و ئەورووپی لە ژێنێڤ لە ڕۆژی هەینی لە ڕاستیدا کۆبوونەوەیەکی گەردەلوولی بیریە تا ببینین ئایا بەڕاستی ڕێگایەک بۆ چوونە دەرەوە لە ئەم دۆخەی ئێستا هەیە یان نا.

ناوبراو لە درێژەشدا باسە لە سەر ئەوە کرد کە ئێمە مووشەکمان نەداوەتە ڕووسیا و ئەو هاوکاریە لە مێژە هەیە و ئەوەی کە حزبوڵڵا و دیکەی گرووپەکانی بەرخۆدان گرووپی بەوەکالەتی ئێمە نین بەڵکوو هاوکاری و دۆستایەتیمان هەیە.