ئەرتەشی سووریا ڕایگەیاند کە پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئەرتەش و تیرۆریستەکان هێشتا بەردەوامە و تا ئێستا خەسارێکی قورسیان بەرکەوتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، لە درێژەی خولی نوێی چالاک بوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیا لە سووریا، سوپای سووریا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەبڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند کە هێزەکانی ئەرتەش لە دەڤەری پارێزگاکانی حەلەب و ئەدلەب هێشتا خەریکی پێکدادان لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکانی نوسرەن.

لە بەیاننامەی ئەرتەشی سووریا هاتووە کە هێزەکانی ئێمە گورزی قورسیان هەم لە بواری گیانی و هەم لە بواری جیهازاتەوە لە هێرشبەرەکان داوە.

مێدیا سووریاییەکان دوێنێ چوارشەممە رایانگەیاند کە تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە هێرشێکی قورسیان کردووەتە سەر سوپای سووریا لە دەڤەری حەلەب و ئەدلیب و پێش لە ئەوەش بە مووشەک و تۆپخانە، شارۆچکە و گوندەکانی ئەو دەوروبەرەشیان بوردمان کردووە.