بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری پارتی جووڵەی نەتەوەیی، مەهەپە، و هاوپەیمانی سەرەکی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا، لە لێدوانی خۆیدا لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەو پارتە لە ئەنقەرە ڕایگەیاند کە لەسەر قسەی خۆی کە لە 22 ی ئۆکتۆبەر کردوویەتی وەستاوە. ناوبراو بە ئاماژە بە ئەگەری پێوەندی نێوان عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە و دەم پارتی وتی: ئێمە چاوەڕوانی دەسپێکی ئەو پێوەندیانە بە بێ هیچ دواخستنێکین.
باخچەلی جەختی کرد کە هەموو جودایی خوازەکان و ئەوانەی کە کورد بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار دەهێنن، هەر شکست دەهێنن. هەروەها داوای لە کورد کرد کە نەکەونە ژێر کاریگەری بانگەشەکانی پەکەکەوە.
ڕێبەری مەهەپە داوای لە دەم پارتی کرد کە هەڵوێستی خۆیان ڕوون بکەنەوە ئایان ئێوە پارتی یەکسانی و دیمۆکراسین یان پارتی تیرۆریستی؟ ئایا تیرۆریزم ئیدانە دەکەن یان یا؟
جەند کاتژمێر دوای قسەکانی باخچەلی، دەم پارتی ڕایگەیاند کە داوای دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالانی لە وەزارەتی داد کردووە. سێری سورەیا ئۆندەر جێگری سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەری دەم پارتی ڕایگەیاند کە پاڵپشتی دەکەن کە هەر داهێنانێکی کردەیی بۆ ئاشتی و دانوستان.