بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی پۆلیسی لەندەن ئەوڕۆ چوارشەممە 27ی نوامبێر بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، لە قۆڵبەستکردنی 6 کەس لەو شارە بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) هەواڵی دا.
پۆلیسی لەندەن بەبێ ناوهێنان لەو 6 کەسە، ڕایگەیاند: پاش چاوەدێری کردنی هەندێ شوێنی وەک ناوەندی کۆمەڵگای کوردەکان لە هارینگی لە باشووری لەندەن و ٧ شوێنی تر، دوو ژنی 59 و 31 ساڵە لەگەڵ چوار پیاوی 27، 62، 56 و 23 ساڵە کە پێوەندییان لەگەڵ پەکەکە بووە لە لایەن فەرماندەیی دژەتیرۆریزمی پۆلیسی لەندەن دەستگیر کراون.