هەندێک کارناسان پێیان وایە کە تورکیا دەیەوێت بە هێرش بۆ سەر هێزەکانی تورکیا پێش لە هاتنی دۆناڵد ترامپ بە شێوەی فەرمی، ناوبراو بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا بخاتە ژێر گوشارەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی کوردی سووریا لە پێوەندی دۆستانی ترامپ لە خولی پێشووی سەرۆک کۆمارییدا زیانیان بەرکەوتووە و لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی ناوبراو نیگەرانن چونکوو دۆناڵد ترامپ لە ساڵەکانی 2018 و 2019 بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، بەستێنی بۆ هێرشی زەوینی ئەنقەرە خۆش کرد.

ئێستاش هەندێک لە کارناسەکان پێیان وایە کە تورکیا لەوانەیە پێش لە جێگیر بوونی دۆناڵد ترامپ لە کۆشکی سپی لە مانگی جوون، ناوبراو بۆ کشانەوەی پاشماوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان بخەنە ژیر گوشارەوە.

بیلگهان ئالاغوز، کارناسی پرسە سیاسییەکان پێی وایە کە تورکیا بە تەمایە پێش لە جێگیر بوونی ترامپ لە کۆشکی سپی ، ئۆپراسیۆنێک لە دژی کوردی سووریا ئەنجام بدات چونکوو لە ڕوانگەی تورکیاوە گرینگترین پرسی پیوەندییەکانی دوو وڵاتەکە لە کاتی سەرۆک کۆماری بایدن، پاڵپشتی ئەمریکا لە هێزەکانی کوردی سووریا بووە و تورکیا بە تەمایە ئەو هەلە بۆ هێرش بۆ سەر کوردی سووریا بقۆزێتەوە.

ئەسلی ئایدین تاشباش لە توێژینگەی برۆکینزەوە پێی وایە کە ئەگەری هێرش بۆ سەر کوردی سووریا پێش لە هاتنی ترامپ بۆ کۆشکی سپی هەیە بەڵام ئەو بابەتە قۆناغی نوێی ڕەوتی ئاشتی تورکیا و کوردەکان دەخاتە مەترسییەوە.

ئالاغوز بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئێران و ڕووسیا لەسەر هەوڵی سەربازی تورکیا لە نێو خاکی سووریا هۆشداریان داوە نیسبەت بە مەترسی پێکدادانی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا لە ئۆپراسیۆن لە دژی کوردەکان هۆشداریی دا.