قایمەقامی هەواڵدەریی تەسنیم وتی: ئاژانسەکانی تەسنیم و مێهر هاوڕێ و هاوئاراستەن و دەبێ هاریکاریی نێوان ئەم میدیا هاوبەرەیانە پەرە پێ بدرێت، تا ئەوەی کە ڕکابەری یەکتر بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد مێهدی‌دانی ئەوڕۆ سێ‌شەممە لە دیداری نووسینگەی ئاژانسی مێهر لە کوردستان، وێڕای نرخاندنی هاوئارستەیی ئاژانسەکانی تەسنیم و مێهر، وتی: ئاژانسەکانی تەسنیم و مێهر هاوڕێ و هاوئاراستەن و دەبێ هاریکاریی نێوان ئەم میدیا هاوبەرەیانە پەرە پێ بدرێت، تا ئەوەی کە ڕکابەری یەکتر بکەن.

ناوبراو هەروەها کرانەوەی بەشی کوردی لە ئاژانسی هەواڵی مێهری بە هەنگاوێکی ئیجابی بۆ ناساندن و ڕۆماڵ‌دانی زمانی، فەرهەنگی و ڕووداوەکانی ناوچە زانی و وتیشی: کرانەوەی ئەو بەشانە دەتوانێ ڕێخۆشکەر بن بۆ یەکگرتوویی و هاوکاریی زیاتری نێوان میدیایی و گەیشتن بە ئامانج و ڕیساڵەتی چاوەروان‌کراوی میدیایی.

مێهدی‌دانی جەختی لەوەش کرد: یەکگرتوویی نێوان میدیا هاوئاراستەکان بە تایبەت لە پارێزگای کوردستان کە سەرنج‌ڕاکێشە بۆ میدیای دژبەران، دەتوانێ ئاستەنگ بێت لە بەردەم ئاژاوەنانەوەی میدیاگەلی دژبەران.