Publish Date: ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ٠٧:٠٦

بیرسەن ئورهان، شارەوانی لەکار لابراوی دێرسیم، دوای ئامادەبوون لە دادستێنی و پێشکەش کردنی شرۆڤە لەسەر تۆمەتەکانی هاندانی خەڵک و پەرەپێدان بە ڕق و سووکایەتی بە بەرپرسان قۆڵبەست کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیرسەن ئورهان هاوشارەوانی لەکار لابراوی دێرسیم ڕۆژی یەکشەممە دوای قۆڵبەست کردنی لەگەڵ پارێزەرەکەی بۆ پێشکەش کردنی شرۆڤە نێردرایە ئیدارەی پۆلیسی پارێزگای دێرسیم و دوای تێپەڕاندنی قۆناغە سەرەتاییەکان گواسترایەوە بح دادگا تونجلی.

دادستێن لە ڕەوتی لێپرسینەوەکە، ناوبراو بە هاندانی خەڵک بە دوژمنایەتی و سووکایەتی بە بەرپرسان تاوانبار کرد. دوای کۆتایی لێپرسینەوەکە، دادستێن داوای دەستگیری و گواستنەوەی بۆ زیندانی کرد.

هاوکات کۆمەڵێک لە لایەنگرەکانی ئورهان لە بەردەم باڵەخانەی دادگا کۆبوونەوە و داوای ئازادی ناوبراویان کرد.

شیاوی باسە کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا داوای لەکار دوورخستنەوەی هاوشارەوانەکانی دێرسیم و دیاری کردنی شارەوانی نوێی کرد و خەڵکیش لە کاردانەوە بە ئەو بڕیارە هاتنە سەرشەقام و ناڕەزایەتیان دەربڕی.