توێژەرانی ناوەندی لانگ هێڵز(NYU) بۆ یەکەم‌جار لە جیهاندا سەرلەبەری نەشتەرگەریی پەیوەندیی دوو سیەی بە ڕۆبۆتێک ئەنجام دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئینتێرستینگ ئێنجێنرینگ، ژنێکی ٥٧ ساڵە بە نەخۆشیی تەشەنەداری گیرانی سیە(COPD) بە کەڵک‌وەرگرتن لە سیستەمی ڕۆبۆتیی "ڤینشی شی"(Vinci Xi) نەشتەرگەری کرا.

لەم نەشتەرگەرییەدا ڕۆبۆتەکە بە بڕینەوە مەودایەکی چکۆلە لە نێوان پەراسووی نەخۆشەکە مەجاڵی هەڵگرتنی سیە و ئامادەکردنی شوێنی نەشتەرگەرییەکەی ڕەخساند و لە ئەنجامدا سەرکەوتووانە دوو سیەی پێکەوە پەیوەند دا.

بە گوێرەی توێژەران ئەم ڕەوتە لەخۆیدا دەسکەوتێکی گەورەیە لە بواری نەشتەرگەری ڕۆبۆتیک و پێشکەوتەکانی لە بواری پاراستنی کم‌هێرشانە و هەستیاردا.