Publish Date: ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٧:٠٩

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا هه‌ڵوێستى خۆى له‌به‌رامبه‌ر پرسى كه‌ركوك ڕاده‌گه‌یه‌نێت‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى بەیاننامەیه‌كى وەزارەتی دەرەوەی تورکیا كه‌ تایبه‌ته‌ بەسەرژمێریی گشتیى له‌شارى کەرکوک تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، سەبارەت بەجووڵەی دانیشتوان بەرەو کەرکووک لەچوارچێوەی پرۆسەی سەرژمێرییدا.

تێیدا هاتووە: "ئێمە وەک تورکیا بەهەموو دامودەزگاکانی دەوڵەتەوە پشتگیریی لەبرا تورکمانه‌كانمان دەکەین‌و ماف‌و بەرژەوەندیەکانیان دەپارێزین".

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا توركیا دانى به‌وه‌داناوه‌ كه‌ ئارامی، ئاسایشی تورکمانەکان له‌كه‌ركوك پردی پەیوەندیی‌و دۆستایەتی نێوان ئێمەو عێراق پێکدەهێنن‌و یەکێکە لەئەولەویاتەکانیان لەپەیوەندیە دوو قۆڵیەکانیان لەگەڵ عێراق".

توركیا پێیوایه‌، "هەرچەندە ژمارەی ڕاستەقینەی داتاکانی ئەو سەرژمێریە هێشتا ئاشکرانەکراون، بەڵام ئەو جووڵە چڕوپڕەی دانیشتوانی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرەو کەرکوک، جێگه‌ی نیگەرانی‌و دڵەڕاوکێی جددی ئێمه‌یه‌، هەروەها بووه‌تە جێگەی نیگەرانی تورکمان‌و ته‌نانه‌ت عەرەبەکانی ناوشارى کەرکوکیش.

ئاماژەش دراوە کە ڕوونە ئه‌وه‌ى کە ڕویداوه‌ دەبێتە هۆكار بۆ ڕێژه‌ى دانیشتوان‌و سه‌ره‌نجامیش ژماره‌ى كورد زیاد ده‌كات‌و ئه‌وه‌ش کاریگەریی لەسەر گۆڕینى ئه‌نجامه‌كانى هەڵبژاردنیش دەبێت.