بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی ، سەید عەمار حەکیم وتی: ئاوەها تۆمەتگەلێک هەم دوور لە ڕاستییە و هەم بۆ پیاوە ئازاکان و دادپەروەرەکانی سەرتاسەری جیهان هۆی سەرسووڕمانە و هەم هەوڵێکی ڕوونە بۆ ڕەوا نیشان دانی پەرەپێدان بە ڕق و ئاژاوە لە دۆخی هەستیار و پڕ لە مەترسی ناوچەکە و جیهانە.
ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی عێراق وتی: مێژووی مرۆڤایەتی و نەک هەر مێژووی ئیسلامی شایەتێکی ڕوونە بۆ ستەملێکراوی پەیڕەوانی مەکتەبی ئەهلی بەیت بە دەستی ڕژیم و دەسەڵاتە جیاوازەکان بەڵام ئەو ستەملێکراوییە نەبووە هۆی ئەوەی کە ئەوان بەرپرسیارێتی دینی و ئەخلاقی خۆیان هەمبەر پرسە جیاوازە مرۆییەکان نەبەنە پێشەوە.
حەکیم لە درێژەدا زیادی کرد: ئاوا بوو کە شیعەکان هیچ کات کەمیان دانەنا بۆ یاری گەیاندن بە ستەملێکراوان و لە ئەو بارەوە بە پێی قورئان و حەدیس کردەوەیان نواند.
ناوبراو جەختی کرد کە ئەوە پرسێک بوو کە مەرجەعیەتی بەئاگای شیعە لە چەندین سەدەدا شیعەکانیان بە سەبر و تاقەت و لێبوردن و ئاشتی ڕێنوێنی و بانگهێشت کرد.
ڕێبەری ڕەوت یحیکمە لە کۆتاییدا وتی: داوا لە ڕای گشتی دەکەین کە هەر بیر و بڕوایە کە بەدوای پەرەپێدان بە توندوتیژی و هاندان و ڕق و قین و لەبەرچاونەگرتنی ڕاستییەکانە پشت گوێ بخات چونکوو جیهان ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستی بە ئاشتی و پێکەوەژیان و میهرەبانییە.