بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی هەواڵی تورکیا لە هێرشی چەکدارانە لە گەڕەکی تەرابیەی ناوچەی چولاق ئیبراهیم بی لە بەشی سەفیر حەسار هەواڵیان دا کە لەو هێرشەدا سێ هێزی پۆلیسی تورکیا کە ڕەوانەی ئەو شوێنە کرابوون، بریندار بوونە.
بە پێی ئەوا هەواڵە کەسێک بە ناوی م.س.چ بە کەڵکوەرگرتن لە چەکی گەرم هێرشی کردۆتە سەر هێزەکانی پۆلیس و لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەو، فەرماندەیەک و دوو ئەفسەر پۆلیس بریندار بوونە کە دۆخی هەر سێکیان ناجێگرە و بە گوێرەی هەندێک لە سەرچاوەکان تا ئێستا یەکیان گیانی خۆی لە دەست داوە.