ئەیووب سۆباشی سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی لێکۆڵین کوردی لە ئەستەنبۆڵ بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە زیندانی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەیووب سۆباشی سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی لێکۆڵین کوردی لە ئەستەنبۆڵ بە تۆمەتی بانگەشە بۆ گرووپێکی تیرۆریستی و ئەندامێتی لە پەکەکەدا، لە لایەن دادگەی ژمارە ٢٤ی ئەستەنبۆڵ بە ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندان سزا درا.

شایانی باسە ئەم حوکمە بەپێی پێوەندییە تەلەفونییەکانی ئەیووب سۆباشی بۆ فێرکاری زمانی کوردی، بابەتە بڵاوکراوەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چالاکی لە ئەنجومەن و هاوبەشی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دراوەتە پاڵ سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی لێکۆڵین کوردیی ئەستەنبۆڵ.