بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەرەوە لە نووسراوەکەیدا هێناویە: سەرەڕای داواکاری یەکلایی کۆمەڵگای جیهانی بۆ راگرتنی کۆمەڵکوژی و پاڵپشتی 14 وڵات لە ڕەشنووسی ئاگربڕ، دەوڵەتی دیمۆکراتی دەسەڵاتدار لە ئەمریکا ڕێگری کرد لە پەسەند کرانی ئەو بڕیارنامە و بەم شێوەیە درێژەی دایە هاودەستی 13 مانگەی خۆی لە کۆمەڵکوژی لە غەززە و نیشانی دا کە نە هیچ بایەخێک بۆ گیانی بێ تاوانەکان دادەنێت و نە گرینگی دەداتە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە.
ئەو ڤێتۆ بێ شەرمانە نەک شکستێکی دیکەیە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی بەڵکوو مۆڵەتێکە کە ئەمریکا داویەتە ئیسرائیل بۆ درێژەی کوشتنی خەڵکی غەززە.
ئەو ڤێتۆیە لە ڕاستیدا بە واتای پێشێل کردنی ئاشكرای مافی نێودەوڵەتی لەسەر لەبەرچاوگرتن و دڵنیایی لە لەبەرچاوگرتنی مافی مرۆڤدۆستانەی نێودەوڵەتی و هەروەها بەندەکانی کۆنوانسیۆنی شوێنگیری و سزای کۆمەڵکوژی.