Publish Date: ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٥:٢١

لە پەیامێکدا بۆ پاپا فرانسیس، سەرۆکی کاتۆلیکەکانی جیهان،  پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، داوای کرد  هەوڵ بدات بۆ پێشگرتن لە بەردەوامبوونی دەستدرێژی نامرۆڤانەی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی ستەملێکراوی غەززە و لوبنان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران لەو نامەیەدا ڕایگەیاندووە: بێ گومان، ئەم کردەوە لە دۆخی ئێستادا دەتوانێت کاریگەرییەکی شایستە و گرنگی هەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ئازارەکان بۆ ئاگاداربوون لە برینداران و لێقەوماوان و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئامادەیی خۆی بۆ یارمەتیدان لەم پرۆسەیەدا ڕادەگەیەنێت.


پزیشکان لەو نامەیەدا شرۆڤەیەکی لە ستەمی ئیسڕائیل لە دژی خەڵکی فەلەستین داوە و داوای لە ڕێبەری کالتۆلیکەکانی جیهان کردووە ڕۆڵ ببینێ لە وەستاندنی شەڕەکە.