نووسراوەی ڕێبەری ئێران لەسەر سێ کتێبی "هواتو دارم"، "مجید بربری" و " بیست سال و سه روز" ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا ڕوونوێنی دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەڤدەهەیم ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ئەدەبیاتی جەهاد و بەرخۆدان و ڕووداوی قارەمانی نەتەوەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە فەرهەنگسەرای بەهمەن دەستی پێکرد.

ڕوونوێنی و بڵاو کردنەوەی نووسراوەی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەسەر سێ کتێبی " ئاگام لێتە"، "مەجید بەڕبەڕی" و " بیست ساڵ و سێ ڕۆژ" گرینگترین بەشی ئەو بەرنامەیەیە.

"ئاگام لێتە" گێڕانەوەی ژیانی شەهیدی پارێزەری حەرەم مورتەزا عەبدوڵڵاهیە کە لە 304 پەڕەدا و لە نووسینی محەمەد ڕەسوڵ مەلاحەسەنیە و لەلایەن بڵاوگەی شەهید کازمییەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

مەجید بەڕبەڕی گێڕانەوەی ژیانی شەهید مەجید قوربان خانییە کە بە حوڕی پارێزەرانی حەرەم بەناوبانگە و لە 152 پەڕەدا لەلایەن خاتوو کوبرا خودابەخشەوە نووسراوە و لەلایەن بڵاوگەی دارخوینەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

بیست ساڵ و سێ ڕۆژ، ژیانی شەهیدی پارێزەری حەرەم سەید مستەفا مووسەوی دەگێڕێتەوە کە لە 216 پەڕەدا لەلایەن خاتوو سەمانە خاکبازانەوە نووسراوە و بڵاوگەی ڕەوایەتی فەتح چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

ئەو ڕێوڕەسمە لە چەند کاتژمێر پێشەوە بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان، هەڵکەوتەکان و بیرمەندان، چالاکانی فەرهەنگی و هونەرمەندان لە فەرهەنگسەرای بەهمەنی تاران دەستی پێکردووە.