بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە پێنجەمین کۆبوونەوەی کۆنفڕانسی پێکهێنانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بێ چەکی ئەتۆمی و چەکە کۆمەڵکوژەکانی دیکە لێدوانی دا.
ناوبراو لە لێدوانەکەیدا وتی: بە پێی بەرچاوگەی جیهانی ئێستا، بەتایبەتی شەڕی ئیسرائیل لە دژی غەززە لە یەک ساڵی ڕابردوو و هێرش بۆ سەر وڵاتانی دیکە، لەسەر زەروورەتی دەستبەجێی پێکهێنانی ناوچەیەکی بەدوور لە چەکە کۆمەڵکوژەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین جەخت دەکەین.
هەروەها وتی: لە ئاستی نێودەوڵەتی ، جێگای نیگەرانی قووڵە کە ڕکابەرییەکی بێ وێنە و نیگەرانکەر لە بواری چەک و تەقەمەنی دەبینین. وڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی نەک بەڵێةی خۆیان بۆ لابردنی ئەو چەکە جێبەجێ نەکردووە بەڵکوو خەریکی نوێ کردنەوەی ناوەندە ئەتۆمییەکانی خۆیانن.
لە ئاستی ناوچەییش، ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمریکا بەدوای هومار کردنی جۆرەکانی چەکی کۆمەڵکوژە بە بێ ئەوەی کە ئەندامی هیچ پەیمانێک بێت بۆ نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی لە ئاستی نێودەوڵەتی یان چاوەدێریش بکرێت.
ئەو ڕژیمە بەردەوام خەریکی هەڕەشە و هەوڵ لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی ناسەربازی ناوچەکەیە و قسەکانی نتانیاهۆ هەڕەشە بۆ سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و پێشنیاری وەزیری ئیسرائیلی بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە غەززە، پێویستی بە دەستێوەردانی بەپەلەی ناوەندە نێودەولەتییەکان لەوانە ئەنجومەنی ئاسایش و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمییە.
ڕاشیگەیاند کە ئەو هەوڵە نایاسایی و نابەرپرسیارانە بە توندی ئیدانە دەکەین و لەسەر مەترسی بوونی ئاوەها چەکێکی بەکۆمەڵ لە دەستی ئاوەها ڕژیمێکی ناڕەوا جەخت دەکەین و لە ئەو بارەوە هۆشداریی دەدەین.