Publish Date: ١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٧:٥٢

فەرماندەی سپای ئیمام ڕەزا(دخ) وتی: ئەوڕۆ درۆنیکی نوێمان ڕوونوێنی کرد کە توانای گواستنەوەی بار و مرۆڤی تا کێشی ١٠٠ کیلۆگرام بە شوێنی جۆراوجۆر هەیە و ئەمە لە خۆیدا هەنگاوێکی بێ هاوتایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار هاشم غیاسی لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانی بە بۆنەی حەوتەی بەسیج ڕایگەیاند: ئەوڕۆ درۆنیکی نوێمان ڕوونوێنی کرد کە توانای گواستنەوەی بار و مرۆڤی تا کێشی ١٠٠ کیلۆگرام بە شوێنی جۆراوجۆر هەیە و ئەمە لە خۆیدا هەنگاوێکی بێ هاوتایە.

ڕاشیگەیاند: کردنەوەی چەندین پڕۆژەی ئاوەدانی بە تەوەری بەسیجی سازێنەری، ڕوونوێنی لە چوار پلانی زانست‌تەوەر و کردنەوەی ناوەندی توێژینەوەیی درۆنە بازرگانییەکان بەشێکی تر لە پڕۆگرامەکانی ئەم حەوتەیەی سپای ئیمام ڕەزا بە بۆنەی حەوتەی بەسیجن.