بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕەوتی نارەزایەتییەکان بە لەکار لابردنی شارەوانە هەڵبژێردراوەکان لەلایەن خەڵکەوە لە شاری ماردین، لادانێکی بەربڵاو لە یاسا لە گرتووخانەکانی تورکیا ڕاپۆرت کراوە. بە وتەی لوقمان ئێمێن، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی مافزانانی ئازادی لقی ماردین، قۆڵبەست کراوەکان لە ژێر گوشار و هەڕەشەی سێکسین. ئەو ناڕەزایەتیانە کە لە 4 ی نۆڤەمبەرەوە دەستی پێکردووە، لە ناڕەزایەتی بە دەست نیشان کردنی جێگرەوە بۆ شارەوانە هەڵبژێردراوەکان لە لایەن خەڵکەوە لە شارەکانی ماردین، باتمان و خلفتی بوو کە پڕ بووە لە سەرکوت و پێشێل کردنی مافی خەڵک.
ئێمێن ڕایگەیاند کە لە ئەو نارەزایەتیانە، پۆلیس هێرشی کردووەتە سەر ماڵی خەڵک و زیاتر لە 30 کەس لەوانە یەک منداڵی دەستگیر کردووە . ناوبراو وتیشی کە دەستگیرکراوەکان لە ژێر گوشاردان بۆ پێدانی زانیاری لەسەر کەسانی دیکەی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان و لەگەڵ هەڕەشەی سێکسی و ئازار و ئەشکەنجەی درێژخایەن بەرەوڕوون.