بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەمین سیاسەتوانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هاوار ڕایگەیاند کە مەبەستی دەوڵەتی تورکیا لە ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق هاوکاتی بەردەوامبوون لە هێرش بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆ داگیرکاری و پاساودانی داگیرکاریی خاکی سووریایە.
ڕاشیگەیاند: تورکیا بە بیانۆی بەرگری لە سنوورەکانی دەیەوێ تەواو باکووری سووریا تا قووڵایی ٤٠ کیلۆمەتری داگیر بکات، ئەگەرچی پلانی سەرەکی تورکیا داگیرکردنی یەکجاریی سووریا و گەیشتن بە خەونی گرتنە ژێردەستی خاکی سووریا و عێراقە.
ئەو سیاسەتوانە سوورییە بە ئاماژە بە داگیرکردنی ڕاستەوخۆی نیوەی سنووری ڕۆژئاوای ڕووباری فورات، جەختی کرد: تورکیا بە دوای سەلماندنی هەڵمەتەکانی لە لایەن دەوڵەتی سووریایە تا تاوانی داگیرکاری لێ بسڕیتەوە و بۆ ئەو مەبەستە خەریکی گۆڕینی ڕێککەوتنی ١٩٩٨ی ئادانەیە.