پارێزگاری کوردستان وتی: گرینگترین دەفرایەتی شاری بانە بۆ گەشەی سنووری هاوبەش لەگەڵ هەرێمە کە ئەبێ لە هەموو دەفرایەتی یاسایی و دەسەڵاتێک کە پارێزگا هەیە بۆ گەشە و ڕێکخستنی سنوورەکان کەڵکوەربگرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش زەرەتەن لهۆنی ڕۆژی شەممە لە بانە ڕایگەیاند: بانە وەکوو یەکێک لە شارە سنوورییەکان دەفرایەتی زۆر باش لە بواری بازرگانی سنووری و گەشتیاری هەیە و ئەبێ گەشەی بازرگانی سنووری لە یەکمایەتییەکانی بەرنامەی کاری فەرمانداری بانە بێت.

ناوبراو درێژەی دا: ئەبێ ڕێگایەک هەڵبژێرین کە هەموو خەڵک و سنوورنشینان لە بەرژوەندیەکانی سنوور کەڵکوەربگرن و بەرژەوندی سنووری نابێت بەس بۆ چەند کەسی تایبەت بێت.

لهۆنی بە وتنی ئەوەی کە بۆ گەشەی پێوەندی بازرگانی لەگەڵ هەرێم بەرنامەمان هەیە زیادی کرد: سەفەری سەرۆک کۆمار پزشکیان بۆ عێڕاق و هەرێم دەستکەوتی زۆری هەبوو کە هیوادارین لە دەفرایەتی هەرێم بۆ گەشەی بازرگانی کەڵکوەربگرین.