ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند: دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لەم قۆناغەدا دەیەوێت شەڕی خۆی لە دژی کوردان بە ئەنجام بگەیەنێت، لە بابەتی پرسی کورددا زهنیەتی نەگۆڕدراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند: دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە دەرەوەدا عەقڵێتێک پەیڕەو دەکات و لە ناوەوەدا شتێکی دیکە، لەم قۆناغەدا دەیەوێت شەڕی خۆی لە دژی کوردان بە ئەنجام بگەیەنێت، لە بابەتی پرسی کورددا زهنیەتی نەگۆڕدراوە، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەبێت هەڵگری زهنێتێکی دیموکراتیک بێت و پێویستە باوەڕێ بە زهنێتێک بێت کە بوون و کلتووری کوردان قبووڵ بکات، شتێکی لەم جۆرەییان تێدا نیە.

لە بەردوامی قسەکانیدا وتیشی: لە ڕۆژی یەکەمدا دەستی درێژ کرد، وتی ئاشتی بۆ ناوەوە و دەرەوە، پاشان دەوڵەت باخچەلی بانگەوازی کرد ڕێبەرایەتی بچێتە پەرلەمان، ئەمە مانای چییە؟ وەرە ڕێکخستنەکەت هەڵوەشێنەوە،هێزی هزر و ئیرادەی سیاسی زۆر کەسانە، ئەوە ٥٠ ساڵە لەو پێناوەدا تێدەکۆشێت.

ئەو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕاشیگەیاند، له قسەکانی عومەر ئۆجالان و دواتر لە قسەکانی تونجەر باکرهان تێگەیشتین که ڕێبەرایەتی وتیویەتی: “هیچ پڕۆسەیەکی چارەسەری له ئارادا نییه، بۆیە نابێت مانای جیاواز لەو دیدارەدا دەربهێنرێت، پێویستە بگوترێ ئەم دیدارە لە ئەنجامی تێکۆشانی چەندین ساڵە بەرهەم هاتووە.