گۆڤارێکی ئەمریکی ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە دیدار لەگەڵ وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل، گەڵاڵەی پێشنیاریی ئاگربڕ لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی واژۆ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تایمزی ئیسرائیل، گۆڤاری والێستریت ژۆرناڵ ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە دیداری ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ ڕان دێمەر وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل، گەڵاڵەی پێشنیاری ئاگربڕی نێوان حزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیلی واژۆ کرد.
بە گوێرەی نووسراوی والێستریت ژۆرناڵ، گڵۆپی سەوزی ترامپ بە گەڵاڵەی پێشنیاری دوای ڕاپۆرتی ڕان دێمەر سەبارەت بە دۆخی لوبنان ئەنجام درا و ترامپ هیوای خواست کە ئەو گەڵاڵەیە پێش لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و چوونی بۆ کۆشکی سپی جێبەجێ بکرێت.
دوێنێ پێنجشەممەش ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکا لە زمانی بەرپرسانی ئیسرائیلییەوە ئاشكرای کرد کە ئیسرائیل گەڵاڵەی ئاگربڕ لە لوبنانی وەکوو خەڵاتی سەرۆک کۆماری ترامپ بۆ ناوبراو ئامادە دەکات.
ئەو ڕۆژنامە ئەمریکیە لە زمانی بەرپرسانی ئیسرائیلییەوە پاگەندەی کرد کە مەرجی ئاگربڕ لە لوبنان کشانەوەی حزبوڵڵا بۆ ناوچەی پشت ڕووباری لیتانیە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە، لە قۆناغی یەکەمدا، سوپای لوبنان بۆ ماوەی 60 ڕۆژ کۆنترۆڵی سنووری لوبنان و ئیسرائیل بە چاوەدێری ئەمریکا و بریتانیا بەدەستەوە بگرێت.