بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران ئەوڕۆ پێنجشەممە لە مانۆڕی گەورەی ڕەزمی-ئەمنیی "نەسروڵڵا"دا بە ئاماژە بە ڕیزبەندیی هەموو هێزە دزێوەکانی جیهان لە بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان، وتی: مۆدێرنتەرین ئەرتەشەکانی جیهان هاتوونەتە یارمەتیی ڕژیمی زایۆنی و ئارایشتێکی جیهانی لە هێزیان پێکهێناوە بۆوەی ئێمە تەسلیمی ئیرادەیان بین و بە سەر چارەنووسی موسڵماناندا زاڵ بن.
سەلامی بە ئاماژە بەوەی کە لە هیچ کۆی مێژوودا موسڵمانان لە بەرامبەر کافراندا تەسلیم نەبوونە، روو لە دوژمنان جەختی کرد: ئێوە شکست دەهێنن و لە بەرامبەر موسڵماناندا بەرگە ناگرن، تەنانەت ئەگەر ماڵ و یانە و شاری موسڵمانان وێرانیش بکەن و چل هەزار فەلەستینی بێتاوانتان لە کەرتی غەزەدا شەهید کردبێت.
ڕاشیگەیاند: ئێمە چاو لە ناو چاوتان تا کۆتایی شەڕ دەکەین و ڕێگە نادین بە سەر چارەنووسی موسڵماناندا زاڵ بن، چاوەروان بن تا بە گورزی کوشەندە تۆڵەتان لێ دەکەینەوە.