بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کەناڵی ئێکس نووسی؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ د.عێراقچی وەزیری دەرەوە و ڕافایل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گفتوگۆیەکی زۆر گرنگیان کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد؛ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران هەمیشە ئاشتیانە بووە. جددیەتی ئێران لە هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بۆ چارەسەرکردنی هەر تێگەیشتنێکی هەڵە/کێشەیەک سەبارەت بە بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمی وڵاتەکەمان سەلمێنراوە.