Publish Date: ١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٠:٥٢

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گرۆسی کە شەوی ڕابردوو بە سەرۆکایەتی شاندێک بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەتۆمی و سیاسی خۆی گەیاندە تاران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی لە نووسینگەی خوێندنەوە سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوە دیدار و گفتوگۆی کرد.

گرۆسی لە سەفەرەکەیدا بڕیارە لەگەڵ مەسعوود پزشکیان و محەمەد ئیسلامی دیدار بکات.

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دوای دیدار لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا ئامادە دەبێت.