وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لێدوانی وەزیرێکی ڕژیمی زایۆنی سەبارەت بە پەیوەست‌بوونی کەرتی ڕۆژئاوایی بە سەرزەوینەداگیرکراوەکانی بە توندی ئیدانەکرد و ئەو لێدوانەی بە نیشانەیەکی ئاشکرای زاتی ڕەگەزپەرەستانە و داگیرکەرانەی زایۆنییەکان زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە کاردانەوە بە لێدوانی وەزیری ڕژیمی زایۆنی بۆ پەیوەست‌کردنی کەرتی ڕۆژئاوایی بە سەرزەوینەداگیرکراوەکان، ڕایگەیاند: ئەو جۆرە لێدوانە نیشاندەری زاتی ڕەگەزپەرەستانە و داگیرکەرانەی زایۆنییەکانە کە پشتئەستوورە بە داگیرکردنی فەلەستین و کۆچاندنی زۆرەملێی فەلەستینییەکان.

بەقایی بە ئاماژە بە سیاسەتی داگیرکاریی ڕژیمی زایۆنی لە ماوەی ٧٦ ساڵی رابردوو و دەستدرێژیی بەردەوام بە خاکی فەلەستین و پەرەدان بە شارۆچکە زایۆنی‌نشینەکان، ئەو سیاسەتەی بە بەشێک لە پلانی کۆمەڵکوژی و سڕینەوەی فەلەستین زانی کە بەتایبەت لە یەک ساڵی ڕابردووەوە بە دڕندانەترین شێوەی مومکین ئەنجام دەدرێت.