بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە ئامادەبوونی تاقمێک لە بەرپرسانی فەرهەنگی و ئیداری شار و پارێزگا لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی فەرمانداریی ئابدانان، ڕێز لە هەوڵی کەرەم عەلیڕەزایی نووسەری کتێبی توێژینەوەیی "مێژوو و شارستانییەتی سەرزەوینەکانی ئابدانان و دێهلۆران" گیرا.
عەلیڕەزایی لەو کۆبوونەوەدا لەبارەی بەرهەمەکەی وتی: ئەم کتێبە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ناساندنی مێژوو و شارستانییەتی ئەو دوو شارە بە بەرەی ئێستا و داهاتوو. چونکە ئەم دوو شارە خاوەن ئاسەواری زۆر گرنگی مێژوویین.
"مێژوو و شارستانییەتی سەرزەوینەکانی ئابدانان و دێهلۆران" بە ئاوڕدانەوە لە ڕوخساری مێژوویی، شارستانییەتی، سروشتی و کۆمەڵایەتیی دێهلۆران، ئابدانان، مووسیان، زەڕینئاوا، میمە و مۆرمۆری لە پارێزگای ئیلام و لە دووتوێی ٨٥٠ لاپەڕە، لە چوار بەش، کتێبنامە و ئەندێکسێک پێکهاتووە.