بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی گومڕۆکەکانی کوردستان ڕایگەیاند: ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گومڕۆکەکانی کوردستان لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە چاو ماوەی هاوشیوەی ساڵی ڕابردوو لە باری کێشەوە 32 لەسەد و لە باری بڕێ دۆلارییەوە 15 لەسەد گەشەی هەبووە.
فەرامەرز ئومیدی ڕایگەیاند: لە ئەو ماوەیەدا 879 هەزار و 182 تۆن جۆرەکانی کاڵا بە بڕی نزیک بە 451 ملیۆن دۆلار لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاوە هەناردە کراوە.
ناوبراو وتیشی: هەروەها هاوردە کردن لە سنوورەکانی ئەو پارێزگایەوە 129 هەزار تۆن بە بڕی 483 ملیۆن دۆلار بووە کە لە باری کێشەوە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 117 لەسەد و لە باری بڕی دۆلارییەوە 43 لەسەد زیادی کردووە.
ئومیدی کاڵا هەناردەییەکانی ئامێری کشتوکاڵ، بەرهەمی باخی، بەرهەمی شیرەمەنی، لاستیکی و پرۆتۆئینی، کتێب و گوڵ و گیا ناو بر کە زیاتر بۆ وڵاتانی عێڕاق، ئەفغانستان، سووریا، تورکیا، ڕووسیا و ئۆزبەکستان بووە.
هەروەها ڕایگەیاند: زۆربەی کاڵا هاوردەییەکان،شووشی زێر، شووشی ئالمینیۆم، سرب، مەکینە و ماکی سەرەتایی بووە کە لە وڵاتانی عێڕاق، ئیمارات، تورکیا، نەمسا، چین، ئیتالیا و ئەڵمانیاوە هاوردە کراوە.