بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد ڕاستینە نوێنەری شارەکورد لە پەرلەمانی ئێران بە ئاماژە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرکەوتنی کۆماریخوازان وتی: ئێمە سیاسەتەکانمان بەپێی بەرژەوەندی نیشتمانی خۆمان دادەڕێژین، نەک بەپێی ئالوگۆڕیی دیموکراتەکان و کۆماریخوازانی ئەمریکا.
ناوبراو بە ئاماژە بە لۆژیکی سیاسەتی دەرەوەیی ئێران بۆ پاڵپشتی لە چەوساوان و بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاران، وتیشی: کۆماریخواز و دیموکرات لە پەیجۆری سیاسەتی داگیرگەرانە هیچ جیاوازییەکیان پێکەوە نییە و ئەگەر ترامپ بیەوێ درێژە بە ڕێگەی سیاسەتی بایدن بۆ پاڵپشتی لە دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە و لوبنان بدات، بەرەوڕووی مشتی ئاسنین و ورەی پتەوی ئێران دەبێتەوە.