جێگری گەشەی گوندەواری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بۆ چارەسەری هەژاری و نەهێشتنی ئەو دیاردەیە پلانمان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولکەریم حسێن زادە جێگری گەشەی گوندەواری سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی کابینەی دەوڵەت ڕایگەیاند: نەهێشتنی هەژاری ڕاسپاردەیەکەی کە بەڕێز پزشکیان خستووەیەتە سەر ئەستۆی من و منیش بۆ خۆم پلانم بۆ داڕشتووە. دەمەوێت بە شێوەیەی ڕاست کۆمەڵگایەک کە بەرەو پەراوێز ڕاو نراوە بهێنمەوە نێو کۆمەڵگا.

ناوبراو زیادی کرد: بۆ ئەو پلانە لە هەموو چینەکانی کۆمەڵگا ڕاوێژ دەگیردرێت.

حسێن زادە درێژەی : 20 ملیۆن کەسی ئێمە لە پەراوێزی شارەکاندا ژیان دەکەن. نزیک بە 3 لەسەدی ئە وکۆمەڵگایە تووشی هەژار بوون و هاوکات چەندین جۆر هەژاری ئەزموون دەکەن.

هەروەها بە بیرهێنانەوەی دروشمەکانی پزشکیان لە هەڵبژاردنەکاندا درێژەی دا: بەڕێز پزشکیان دروشمی دادپەروەری هێناوەتە ئاراوە کە دەبێ لە نێوان هەموو چینەکاندا لەبەرچاو بگیردرێت.