بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری توندڕەوی جووڵەی نەتەوەیی تورکیا و هاوپەیمانی ئەردۆگان لە حکومەت، نیسبەت بە دەستپێکردنەوەی ڕەوتی ئاشتی لەگەڵ کوردەکانی ئەو وڵاتە گڵۆپی سەوزیان نیشان داوە. بەم حاڵەوە دامەزراوەیەکی بەناوبانگی نێودەوڵەتی ئەو پێشنیارەی ئەردۆغان و باخچەلیەی هەڵخڵەتاندنی دەم پارتی وەسف کردووە.
دامەزراوەی ستراتفۆر لە شرۆڤەی خۆیدا وتوویە ئەردۆغان ، هەوڵ دەدات لەمپەرە یاساییەکانی بەربژیر بوونەوەی ئەردۆگان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری 2028 ی تورکیا چارەسەر بکات و لە ئەو ڕێگایەدا پێویستە دەستووری تورکیا چاکسازی تێدا بکرێت. ئەردۆغان دەیەوێت هەندێک خاڵ بداتە پارتی بەرابەری و یەکسانی گەلان و لە بەرانبەردا بیەوێت یارمەتیدەر بێت بۆ گۆڕینی دەستوور.
لە ڕوانگەی ئەو دامەزراوە ئەمریکییەوە، ئەگەر دەم پارتی داخوازی زۆر بهێنێتە ئاراوە و خاڵی زۆر لە ئەردۆغان داوا بکات و لە ئەو لاشەوە، هێرشەکانی پەکەکە زیاتر ببێتەوە، ئەو گەڵاڵە نوێیە ناگاتە هیچ سەرەنجامێک.