بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، ئەمریکا لەم دواییەدا جیهازاتی سەربازی نوێی بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا گواستووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا جارێکی دیکە و هاوکات لەگەڵ چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، لە ئاسمان و زەوییەوە هەوڵی ناردنی جیهازات و لۆجستیک بۆ بنکەکانی خۆی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ناوەندە، زۆربەی ئەو جیهازاتانە بۆ بنکەی خراب ئەلجیر لە حەسەکە گواستراوەتەوە و و فڕۆکەکانی ئەمریکا ئەرکی گواستنەوەی جیهازاتی سەربازی بۆ ئەو بنکەی ئاسمانییەی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە کە لە کۆنترۆڵی کوردەکاندایە، لە ئەستۆ بووە.

هەروەها لە ڕێگای زەوییشەوە 30 بارهەڵگر چەک و جیهازاتی سەربازی چووەتە نێو دوو بنکەی ئەمریکا لە گۆڕەپانی نەوتی ئەلعومەر و کێڵگەی گازی کۆنیکۆ کە لە یەک مانگی ڕابردوودا کەوتووەتە بەر هێرشی مووشەکی و درۆنییەوە.