پێنج ئەندامی بنەماڵەیەک بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە سەردەمی داعش لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا بە توندی بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوە لە سەردەمی داعش لە گوندی تەل قراح لە دەڤەری شاری ئەحرەس سەر بە عەفرین و شەهبا، 5 ئەندامی بنەماڵەیەک بەتوندی بریندار بوون.

بە پێی ڕاگەیاندنەکان، مینەێکی بەجێماوە لە سەردەمی داعش ڕۆژی هەینی لە گوندی تەل قراح لە دەڤەری شاری ئەحرەس لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا تەقیەوە و پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی بەتوندی بریندار کرد.

بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تەل ڕەفعەت .