سەرۆک کۆمار بە دەرکردنی حوکمێک بە فەرمی عەبدولکەریم حسێن‌زادەی کردە جێگری سەرۆک کۆماری لە کاروباری گەشەی گوندی و ناوچە بێ‌بەشەکان.

بە حوکمێک لە لایەن پزشکیانەوە؛

حسێن‌زادە بە فەرمی بووە جێگری سەرۆک کۆمار

سەرۆک کۆمار بە دەرکردنی حوکمێک بە فەرمی عەبدولکەریم حسێن‌زادەی کردە جێگری سەرۆک کۆماری لە کاروباری گەشەی گوندی و ناوچە بێ‌بەشەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان بە دەرکردنی حوکمێک عەبدولکەریم حسێن‌زادە نوێنەری پێشووی شارەکانی شنۆ و نەغدەی بۆ پۆستی جێگرایەتی سەرۆک کۆماری لە کاروباری گەشەی گوندی و ناوچە بێ‌بەشەکان دیاری کرد.

سەرۆک کۆمار لەو حوکمەدا جەختی کرد: چاوەروانی دەکرێت بە پشتبەستن بە خودای مەزن و لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتیدا، ئامانجەکانی بەڵگەی دوورنوێن، سیاسەتە گشتییەکانی پەسندکراوی ڕێبەری ئێران، پلانی حەوتەمی پێشکەوتن و بە ڕەچاوکردنی جاڕنامەی ئەخلاقی کارگێڕانی دەوڵەتی چواردەهەم، لە پێناو باشترکردنی هەلومەرجی ژیانی گوندنشینان بۆ وەدی‌هێنانی ئابووری بەرخۆدانی، پەیجۆری و چاوەدێری پێویست ئەنجام بدەن.