بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیا ئیسرائیلییەکان دانیان پێدانا کە ئەو ڕژێمە ناچار بووە بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵڵای لوبنان سیستەمی فلاخێن داوود چالاک بکاتەوە.
چەند کاتژمێر پێش هێزە لوبنانییەکان بە هاویشتنی چەند مووشەک، تێلاڤیڤیان کردە ئامانج.
فریاکەوتنی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە تا ئێستا 19 کەس بە هۆی ئەو هێرشە مووشەکییەوە لە تێلاڤیڤ بریندار بوون.
یەکێک لە مووشەکەکانی حزبوڵڵای لوبنان بە سەرکەوتوویی باڵەخانەیەکی لە ناوچەی ئەلتەیرە هەڵکەوتوو لە ئیسرائیلی کردە ئامانج و بە هۆیەوە 19 ئیسرائیلی بریندار بوون.