ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆس بە گێڕانەوە لە زمانی سەرچاوە ڕۆژاواییەکانەوە لە ئامادەیی ئێران بۆ هێرش بۆ سەر ئیسرائیل هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی ئەمریکی ئاکسیۆس لە زمانی سەرچاوە ئیتلاعاتییەکانی ڕۆژاواوە ڕاپۆرتێکی داوە لەسەر ئامادەیی تاران بۆ وەڵامدانەوە بە هێرشەکەی ئەم دواییەی تێلاڤیڤ.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، دوو سەرچاوەی ئاگاداری ئیسرائیلی بە ئاکسیۆسیان ڕاگەیاندووە: تاران خەریکە ئامادە دەبێت بۆ هێرشی بەربڵاو بۆ سەر ئیسرائیل لە ڕۆژانی داهاتوو و ئەو ئەگەرە هەیە کە هێرشەکە پێش لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پێنجی نۆڤەمبەر ئەنجام بدرێت.

ئەو سەرچاوە پاگەندەی کردووە: زانیارییەکان نیشانی دەدات کە ئەو هێرشە بە ژمارەیەکی زۆری درۆن و مووشەکی بالستیک ئەنجام دەدرێت.

ئاکسیۆس هەروەها ئاماژەی داوەتە سەر قسەکانی سەردار سەلامی کە ڕایگەیاندووە کە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل چاوەڕوان نەکراو دەبێت.