جێگری فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لە یەکلایی بوونی کاردانەوەی ئێران بە هێرشەکەی ئیسرائیل هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین جەختی کرد: وەڵامی ئێران بە هێرشەکەی ئیسرائیل یەکلاییە.

ناوبراو درێژەی دا: زیاتر لە 40 ساڵە هیچ هێرشێکمان بێ وەڵام نەهێشتووەتەوە و شەهادەتی ڕێبەران، بەرخۆدان لاواز ناکاتەوە بەڵکوو بەهێزیان دەکاتەوە.