بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەوڕۆ پێنجشەممە جەختی کرد کە ئەم ڕێککەوتنەی بڕیارە لە نێوان ڕووسیا و ئێران واژۆ بکرێت، لەخۆگری هاوکاریگەلی بەرگرانەی زیاترە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها پێشبینی کرد کە مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بەر لە کۆتایی ئەمساڵی زایینی بۆ دیدار و واژۆکردنی ڕێککەوتنی بەرگری لەگەڵ ڤیلادیمیر پووتین سەردانی ڕووسیا دەکات.