بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێران نابێت وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بداتەوە.
کۆشکی سپی بە بێ لەبەرچاوگرتنی مافی ئێران بۆ بەرگری لە خۆ لە بەرانبەر هێرشە دەرەکییەکان پاگەندەی کرد: ئەگەر ئێران بژاردەی وەڵام هەڵببژێرێت، ئەمریکا ئامادەی یارمەتی بە ئیسرائیل لە بواری بەرگری لە خۆیەتی.
لێدوانەکانی کۆشکی سپی پرسێکی نوێ نییە و بەرپرسانی ئەمریکی لە بۆنە جیاوازەکاندا بەردەوام ڕایانەگەیاندووە کە لە پاڵ ئیسرائیل وەستاون.