بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گێڕانەوە لە ئینتێرستینگ ئینجینێرینگ، بەڵگە زانستییەکان دەسەلـینن کە مەریخ چەند ملیارد ساڵ لەوە پێش ژیانی لێ بووە.
ئەگەرچی لە ئێستادا مەریخ زۆر ساردە و هیچ مەیدانێکی مەغناتیسی پشتووینەیی نییە، بەڵام توێژەرانی زانکۆی هارڤارد بە تەرکیز لە سەر زەمانی ڕوودانی ڕووداوە تایبەتییەکان لە هەسارەکاندا، لەو باوەڕەن کە ڕەنگە تا ۳.۹ ملیارد ساڵ لەوە پێش مەیدانی مەغناتیسییەک کە لە مەریخدا پاڵپشتی لە ژیان دەکرد، بوونی بووە.
بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە کە لە گۆڤاری نەیچێر کامۆنیکەیشێنز بڵاو بۆتەوە، توێژەرانی زانکۆی هارڤارد بە کەڵکوەرگرتن لە هاوتاسازی و مۆدێلسازیی ڕاکێشەریی تەمەنی مەیدانی مەغناتیسی مەریخیان لێکداوەتەوە و بەو ئەنجامە گەیشتوون کە سەرهەڵدانی کون و کەلێنی گەورەی سەر ڕووبەری مەریخ لە ئەنجامی دابەزین و کەمکردنی مەیدانی مەغناتسیی ئەو هەسارەیە وەدی هاتوون.