فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ئامادەیی رادەگەیێنێت بۆ ئاشتی لەگەڵ تورکیا بە ناوبژیوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی کوردی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک نیسبەت درێژەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی نیگەرانی دەربڕی و داوای دەستێوەردانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لەوانە ئەمریکا دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە ئەو هێرشانە.

ناوبراو لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری ئاسۆشەیتێد پرێس، جارێکی دیکە بە ڕەت کردنەوەی دەستێوەردانی هێزەکانی کوردی سووریا لە هێرشی هەفتەی رابردوو بۆ سەر دامەزراوەی هەوا-فەزای تورکیا، هیرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا لە شەش ڕۆژی ڕابردووی بیانوویەک بۆ لاواز کردنەوە و لەناوبردنی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سووریا وەسف کرد.

مەزڵۆم کۆبانێ بۆ دانوستانی کوردی سووریا لەگەڵ تورکیا و کۆتایی هێنان بە ئاڵۆزییەکان ئامادەیی راگەیاند بەڵام هۆشداریی دا ئەگەر ئەو هێرشانە ڕانەگیردرێت، کوردی تورکیا هەموو ئامێرێک بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشەکانی ئەنقەرە بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا بەکار دەهێنن.

ناوبراو داوای لە ئەندامانی هاوپەیمانی دژی داعش بەتایبەتی ئەمریکا کرد بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی تورکیا دەستێوەردان بکەن چونکوو بە وتەی ناوبراو ئەو هێرشانە هێزی کوردەکانی بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش لاواز کردووەتەوە.

کۆبانێ سەبارەت بە ویستی تورکیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا وتی: ئامانجی سەرەکی ئەنقەرە لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ سووریا دروست کردنی بەستێن بۆ لەناوبرانی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سووریایە.