ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئیسرائیل چەند ڕۆژ لەمەوپێش بە پاڵپشتی ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئێران. لە بەرانبەریشدا ئێران ڕایگەیاند کە ئەو هێرشە بێ وەڵام نامێنێتەوە.
لە هەمان پێوەندیدا هەواڵدەری مێهرم گفتوگۆیەکی کەگەڵ حسێن مووسەوی جێگری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت:
ڕای ئێوە لەسەر گرینگایەتی و لایەنەکانی هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران چییە و ئەو ڕژیمە و هاوپەیمانەکانی چەندە توانیان ئامانجەکانی خۆیان لە ڕێگای ئەو هێرشەوە بهێننە دی؟
بێ گومان هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ناجوامێرانە و لە ڕووی ترس و بە ئامانجی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە. ئەو هەوڵەی ئیسرائیل بەهۆی پاراستنی ئابڕووی لەدەست چووی لە شکستە بەردەوامەکانی لە بەرانبەر ئێران و بەرەوی بەرخۆدان ئەنجام درا. لە ڕاستیدا ئەگەر ئیسرائیل ئەو هێرشەی ئەنجام نەدابا زۆر باشتر بوو، چونکوو شکستێکی قورسی بەدواوە بوو بۆیان.
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ناسەرکەوتووترین ئۆپراسیۆنی سەربازی لە مێژووی بەرەنگار بوونەوەی سیستەمی جیهانی بوو بەڵام لەلایەکی ترەوە هەرای مێدیاییەکی گەورە پێش و دوای ئەو هێرشە ڕێکخراوە کە گەورە نیشان بدرێت.
سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئێران لە پێشەوە بە هەندێک لە هاوپەیمانەکانی ئیسرائیل ، ژمارەیەک لە دراوسێکان وەکوو ئوردن یئزنیان دایە ئیسرائیل کە لە هەرێمی ئاسمانیان کەڵکوەربگرن. ڕای ئێوە لە ئەو بارەوە چییە؟
سەبارەت بە هەڵوێستی ئوردن و هەندێک لە وڵاتانی دیکە کە ئاسمانی خۆیان خستە بەردەستی ئیسرائیل بۆ هێرش بۆ سەر ئێران، ئەبێ بڵێم کە ئەوان لەسەر پاراستنی بەرژەوەندی سنوورداری خپیان هەڵوێستی لاوازیان گرتە بەر و ئامانجەکانی فەلەستین و خوێنی شەهیدان و بریندارەکانیان بە نرخێکی کەم فرۆشت.
لە ئەنجامدا دەتوانین بڵێێن کە ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی لە گەییشتن بە ئامانجە سیاسی و سەربازییەکانی ئەو هێرشە شکستیان هێنا و نەگەییشتنە ئامانجی خۆیان.