جێگری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی پاکستان وێڕای ئیدانەکردنی شەڕاشۆییەکانی ئەم دواییەی ڕژیمی زایۆنی دژی ئێران، وتی: پاکستان بە تەواو مانا لە پەنای ئێران وەستاوە.

لیاقەت بەلووچ جێگری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی پاکستان لە وتوێژ لەگەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، وێڕای ئیدانەکردنی شەڕاشۆییەکانی ئەم دواییەی ڕژیمی زایۆنی دژی ئێران، وتی: ئیسرائیل بە یارمەتیی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی هەوڵی تێوەگلاندنی ناوچە لە ئاگری شەڕ دەدات.

وتیشی: ئێمە شەڕاشۆییەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانە دەکەین و دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر خاكی بە پێشێل‌کردنی ئاشکرای سەروەریی ئێران و یاساگەلی نێودەوڵەتی دەزانین، ئەگەرچی بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە دنیادا ڕوخساری سەرەکیی ڕۆژئاوا و زایۆنی ئاشکرا بووە.

جێگری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی پاکستان بە ئاماژە بە ڕاگەیێندراوی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پاکستان بۆ ئیدانەکردنی ئەو هێرشانە، ڕاشیگەیاند: بێ گومان لە هەر گرفت و قەیرانێکدا خەڵک و دەوڵەت و بەرپرسانی پاکستانی بە تەواو ماناو لە پەنای ئێرانن.

لیاقەت بەلووچ جەختی لەوەش کرد کە پێویستە هەموو موسڵمانانی جیهان بۆ یارمەتی‌دانی یەکتری بێنە مەیدان و بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمن و بەتایبەت دوژمنی داگیرکەری زایۆنی هاوپەیمانی و هاوڕیزییەکی تۆکمە پێک بێنن.