بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوڕۆ بە ئامادەبوون لە کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیس، وتی: ڕژیمی زایۆنی لە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی ٢ گورزێکی قورسی وێکەوت و لەسەدا ٩٠ی مووشەکەکانی ئێران ئامانجی مەبەستیان پێکا، بەڵام زایۆنییەکان هەواڵەکانیان سانسۆر کرد.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کە ئێمە خوازیاری شەڕ نین، بەڵام لە بەر شەڕیش هەڵنایەن و بۆ هەر شەڕێک ئامادەین، وتیشی: ڕژیمی زایۆنی بەدوای پەرەدان بە شەڕي و ئێمە بە شێوەیەکی گونجاو وەڵامی هەر جۆرە هێرشێک دەدەینەوە
عێراقچی جەختی لەوەش کرد: مافی وەڵامدانەوەی ڕژیمی زایۆنی بۆ ئێمە پارێزراوە و لە کاتی گونجاوادا وەڵامی دەدەینەوە.