سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارچێوەی مافی ڕەوا و بە پێی مادەی 51 ی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەو مافە دەداتە خۆی بۆ وەڵامدانەوە بە ئەو هێرشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کاردانەوە بە ئۆپراسیۆنی هێرشبەرانەی ئیسرائیل بۆ سەر هەندێک ناوەندی سەربازی وتی: سەرکەوتوویی و وشیاری سیستەمی بەرگری ئەرتەش و سپا نیشانی دا کە ئیسرائیل بەردەوام لە بەرەوڕوو بوونەوەی گەلی ئێران لە هەموو بوارەکاندا بووەتە گاڵتە لە ئاستی جیهان.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی درێژەی دا: بەراوردی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی سادقی دوو لەگەڵ هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل نیشانەیەکی ڕوونە لەسەر توانایی بەرگری هێزی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران.

قاڵیباف وتیشی: ئیسرائیل هیچ دەستکەوتێکی جگە لە کۆمەڵکوژی و کوشتنی ژنان و منداڵان لە غەززە و لوبنان نیە و ئەمڕۆکە لە جیهاندا هیچ ئابڕوو و بڕوایەکی نەماوە.

ناوبراو وتیشی: ئەگەرچی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لەسەر دۆش داماوییەوە بوو و بووە هۆی شکستێکی دیکە بۆ ئەو ڕژیمە، بەڵام ئێران لە چوارچێوەی مافی ڕەوا و مادەی 51 ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو مافە دەداتە خۆی و بە پێی پێویست و بەدڵنیاییەوە وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەداتەوە.