دوای دەمێکەوە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند شوێن لە ئێران کە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانەوە تێکشکا و هەر ئەوە بووە هۆی کاردانەوەی بەرپرسان و کەسایەتییە ناسراوەکانی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای دەمێکەوە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند شوێن لە ئێران کە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانەوە تێکشکا و هەر ئەوە بووە هۆی کاردانەوەی بەرپرسان و کەسایەتییە ناسراوەکانی ئێران.

وتەبێژی دەوڵەت: هێزی بەرگری ئاسمانی ئێران سەری نەتەوەی ئێرانی بەرز کرد

وتەبێژی دەوڵەت بە دەسخۆشی لە توانایی و وشیاری هێزی بەرگری ئاسمانی ئێران، وتی: ئەبێ ئافرەین بڵێین بە هێز و دەسەڵاتی ئەو گەنجانە کە بە هەوڵی خۆیان غرووری نەتەوەیی ئێرانیەکانیان بووژاندەوە.

فاتمە موهاجرانی وتەبێژی دەولەت لە گفتوگۆیەکدا لە کاردانەوە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوەندی سەربازی و کاردانەوەی بەهێزی هێزی بەرگری ئاسمانی ئێران، وتی: خەڵکی ئێران هەستێکی بەرزیان هەیە بەرانبەر توانی بەرگری ئێران و لێی دڵنیان.

موحسێن ڕەزایی: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ترس و هەڵاتنیان ئاشكرا دەکات

ئەندامی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات لە کاردانەوە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ، نووسی: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران زیاتر لە ئەوەی کە نواندنی هێز بێت، ترس و هەڵاتنیان ئاشكرا دەکات

عارف: توانستی ئێران، دوژمنان زەبوون دەکات

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی بەرەبەیانی شەممە وتی: توانستی ئێران، دوژمنان زەبوون دەکات.

محەمەد ڕەزا عارف لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 5 ی خەزەڵوەری 1403 بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە ئاڵای ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، نووسی: هێزی ئێران، دوژمنان سووک دەکات.

ئەندامی ئەنجومەنی ڕاگەیاندنی دەوڵەت: هیرشی ئیسرائیل شکستی هێنا

شەهابەدین تەباتەبایی لە ئیکس نووسی: هێرشی ئیسرائیل بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران شکستی هێنا. گێڕانەوەی تیرۆریستەکانیش بە یەکپارچەیی ناوخۆیی کۆتایی هات. بۆ نموونە نرخی دۆلار هاتە خوارەوە،ڕەنگی بوور بووە سەوز و ...