وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بە هەموو توانمانەوە وەڵامی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئێران دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکدا سەبارەت بە ڕاپرۆتی نیۆیۆرک تایمز لەسەر نەنواندنی کاردانەوە لەلایەن ئێرانەوە بە هێرشی ئیسرائیل ، ئەو ڕاپۆرتەی بە توندی فریودەر و پووچ وەسف کرد.

ناوبراو جەختی کرد: بە هەموو توانمانەوە وەڵامی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئێران دەدەینەوە.