بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە ئاژانسی هاوار، ئەرتەشی تورکیا ئەوڕۆ لە تۆڵەی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ناوەندی هەوافەزای توشاسی ئەنقەرە، لە هێرشێکی بەربڵاو بۆ سەر چەندین ناوچەی کوردستانی سووریا و لەوان تەلڕەفعەت، کۆبانی، مەنبەج، تەلەتەمەر، دیرەک، گرێسپی، عەفرین، شەهبا، قامیشلۆ، عاموود، سوەیدا و تەربەسیە بە فرۆکە و درۆن و تۆپخانە بووە هۆی برینداربوونی ١٥ کەس و کوژرانی چوار هاووڵاتی کورد کە یەک لەوان منداڵ بوو.
ئەرتەشی تورکیا لە هێرشەکانی ئەوڕۆدا هاوکاتی کردنە ئامانجی ناوەندەکانی ئاسایش و بنکە سەربازییەکانی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا، چەندین ناوەندی تەندروستی، وزەخانەی کارەبا و پۆمپی بەنزینیان پێکاوە و زیانێکی زۆریان بە دامەزراوە و ژێرخانەکانی کوردستانی سووریا گەیاندووە.